ئابووری
له ههرێمى كوردستان هەلی دامەزراندن بۆ چەند چینێک راگەیهنرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهود میدیا-
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە هەلی دامەزراندن بۆ چەند چینێک رادەگەیەنێت و ئاماژه بهوه دهكات، دامهزراندنهكه بە شێوەی گرێبەسته و بەپێی ڕێنماییەکان و مەرجەکان، کە خراونەتەڕوو رێكارهكان ئهنجام دهدرێت.
وەزارەتەکە لە بڵاوکراوەیەکدا روونیكردووهتهوه، دامەزراندن لەسەر بنەمای راستی و دروستی زانییارییەکانی پێشکەشکار دهبێت و خوازیاران بەرپرسن لە راستی زانییارییەکانیان و هەر هەڵەیەک دەبێتە هۆی بێبەشبوون لە دامەزراندن.
دهقى بڵاوكراوهكه:
ئەو بەشانەی کە دامەزراندنیان بۆ کراوەتەوە بریتیین لە :
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە
بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی هەڵەبجە
بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری هەڵەبجە
بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی هەڵەبجە
بهشداربووی بهڕێز به پڕكردنهوهی زانیارییهكانی ئهم فۆرمە بهڕاستی و دروستی هەلی دامهزراندنت بهشێوهی گرێبهست لەو بەڕێوەبەرایەتیانەی کە لە سەرەوە ناویان هاتووە بهدهست بهێنه، ئاگاداری ئهوهش به بەتۆماركردنی زانیارییهكانت به ههڵه یان به كهم وكورتی هەلی دامهزراندنت له دهست دهچێت و فۆرمهكهت پوچهڵ دهكرێتهوه.
تێبینی
١. ئەم فۆڕمە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە پسپۆڕی و ئاستی بڕوانامەکانیان لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
٢. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە دانیشتووى سنووری پارێزگای هەڵەبجە بێت.
٣. سەرجەم زانیارییەکانت بە زمانی کوردی تۆمار بکە.
٤. پاش ووردبینی کردن بۆ فۆڕمەکان، دەرکەوت بە هەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە.
٥. تەنها یەك جار هەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بدە، لە ئەگەری دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا، فۆڕمەکەت پوچەڵ دەکرێتەوە.
٦. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە رەگەز عێڕاقی بێت.
٧. پێویستە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە چ بڕوانامەیەک پێشکەشی بکات دەبێت ساڵی دەرچوونی ئەو بڕوانامەیە بنوسێت.
٨. بۆ هەر خێزانێک یەک کەس دەتوانێت سوودمەند بێت لە دامەزراندن.
٩. خوازیار دامەزراو نەبێت و مووچەی خانەنشینی و هیچ مووچەیەکی تری نەبێت
١٠. خوازیار خوێندکار نەبێت لە هیچ ئاستێک.
١١. پسپۆریە داواکراوەکان بریتین لە:
-ئەندازیاری کشتوکاڵی
-رابەری کشتوکاڵی/دبلۆم
– ئەندازیاری ئاودێری
-پزیشکی ڤێتێرنەری / بەکالۆریۆس
-یاریدەدەری پزیشکی ڤێتێرنەری/ دبلۆم
– جیۆلۆجی
– یاسا
– کارگێڕی/ بەکالۆریۆس
– کارگێری /دبلۆم
– ژمێریاری/بەکالۆریۆس
– روپێو
– شوفێر
١٢. پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بریتین لەمانەی خوارەوە
– نمرەی دەرچوون
– ساڵی دەرچوون
– باری خێزانی (خێزاندار یان سەڵت) خیزاندار ٢ خاڵ
– کەس و کاری شەهید (پلە یەک) کەسوکاری شەهید ٥ خاڵ
-بڕوانامە دکتۆرا ٨ خاڵ، ماستەر٦خاڵ، بەکالۆریۆس ٤ خاڵ، دبلۆم ٢ خاڵ، ناوەندی و ئامادەیی ١ خاڵ
-ساڵی دەرچوون ١ خاڵ بۆ هەرسالێک
کۆنمرە لە ٥٠ بۆ سەرەوە ١ خاڵ بۆ ١ نمرە
– جۆری بروانامەی بەدەستهاتوو (حکومی یان ئەهلی) حکومی ٤ خاڵ، ئەهلی ٢ خاڵ.
– ئەزموون بۆ ئەو خوازیارەی وەک شوفێر داواکاری پێشکەش دەکەن.
لینکی ناو تۆمار کردن تا پێنج شەممە ٢٠٢٤/٥/٢ کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ کراوە دەبێت.
پ ح ع