عیراقی
سه‌رۆكى هه‌رێم و سەرۆکی یەکێتیی ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به‌غدا ده‌بن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیاره ئه‌مڕۆ، ھاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد کۆببێتەوە و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده ده‌بن.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه 27ى نیسانى 2024، کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت لە بەغداد بەرێوەبچێت، و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەشدار ده‌بن له‌کۆبونەوەکە.
بەپێی زانیارییەکان، پرسی ھەڵبژاردنی سەرۆکی په‌رله‌مان و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو کۆبونەوەیه‌دا، تاوتوێ ده‌کرێت.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، نێچیرڤان بارزانی، ھەر ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی و سبەینێش لەگەڵ د. لەتیف رەشید، و فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادی عیراق و موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی کاتی په‌رله‌مانى عیراق و لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.
پ ح ع