عیراقی

كێشه‌ى ئه‌م پۆسته‌ به‌م نزیكانه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشه‌ى ئه‌م پۆسته‌ به‌م نزیكانه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "بۆ دانانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌رده‌وام هه‌وڵى جۆراوجۆر هه‌یه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا بابه‌ته‌كه‌ یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌"، ده‌شڵێت "پێشبینیی ناكه‌ن به‌م نزیكانه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت".

بڕیار ره‌شید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌ دانانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان تاوه‌كو ئێستا بابه‌ته‌كه‌ یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌وڵى جۆراوجۆر هه‌یه‌".

وتیشى "سووننه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتیى بایكۆتى دانیشتنه‌كانیان كردووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئیستیحقاقى ئه‌وانه‌ و پێیان نه‌دراوه‌".

روونیشیكرده‌وه‌ "تاوه‌كو ئێستا هه‌نگاوى جدى هیچ دیار نییه‌ و ته‌نها له‌ دانیشتنه‌كانه‌ باسى لێوه‌ده‌كرێت، بۆیه‌ پێشبینیی ناكه‌ن به‌م نزیكانه‌ سه‌رۆك دابنرێت".

دواى ئه‌وه‌ى دادگاى فیدراڵى، له‌سه‌ر سکاڵای پەرلەمانتارێک بڕیاریدا به‌ دوورخستنه‌وه‌ى محەممەد حەلبووسی، لە پۆستی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، ماوه‌ى پێنج مانگە نه‌توانراوه‌ سه‌رۆكى نوێ دابنرێت.
 
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان