عیراقی

هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی پەسەند كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی پەسەند كرا
مەودا میدیا-
لە كۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا چەند پڕۆژەیاسایەك گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و بەكۆی دەنگیش پرۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی لە عیراق پەسەند كرا. 

رائید ئەلمالیكی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"یاساكە یەكێكە لە یاسا گرنگەكان و هەرجۆرە كارێك پێچەوانەی ئیسلام و ئەخلاقی كۆمەڵگە بێت رەتیدەكاتەوە". 

وتیشی" یاساكە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە بە گرنگترین یاسا بۆ ئێستای كۆمەڵگەی عیراقیی دادەنرێت كە بە توندی رووبەرووی حاڵەتەكانی لەشفرۆشی و لادانی سێكسیی بە هەموو جۆرەكانیەوە دەبێتەوە". 
  
لە یاساكەدا سزای زۆر توند بۆ هەركەسێك دانراوە كە تاوانبار بكرێت بە هەر یەك لە كارەكانی لەشفرۆشیی، لەشكڕیی، هاوڕەگەزبازیی، رەگەزگۆڕین و ژن گۆڕینەوە كە رەنگە بگاتە زیندانیی هەتاهەتایی. 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان