عیراقی
دادگاى فیدراڵى سكاڵایه‌ك دژى هه‌رێم و عیراق تاوتوێ ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ى نیسانى 2024، دادگای فیدراڵيی عیراق كۆده‌بێته‌وه، سه‌باره‌ت به سکاڵایەک کە دژی حکومەتی هەرێم و حكومه‌تى عیراق تۆمارکراوە.
سكاڵاكه لە لایەن پارێزەر ئازاد عەبدولحەمید دۆسکی، لەسەر سەرۆک وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانى ھەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیرانی نەوتی عیراق و ھەرێم تۆمارکراوە.
به‌پێى خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدراڵيی، دادگاكه لەسەر ئه‌و سکاڵایە کۆدەبێتەوە و تێیدا داواکراوە ھەردوولا پابەند بکرێن بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
لە سکاڵاکەدا داواکراوە ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی ماددەی (1 و 11 و 12 و 13) لە یاسای بودجەی ساڵی 2023، کە چۆنیەتی دابەشکردنی داھات و خەرجی لەنێوان ھەرێم و بەغدادی رێکخستووە.
پ ح ع