عیراقی

حزبێك هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ى له‌ پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حزبێك هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ى له‌ پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

لایه‌نێكى سیاسی عیراق هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ى له‌ پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق نه‌درێت به‌وان.

ئه‌مڕۆ 28ى نیسانى 2024، ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق كۆدەبێتەوە و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ لە بەرنامەی كاردا نییە.

هاوكات، د. بڕیار ره‌شید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "پرسى دانانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان تاوه‌كو ئێستا قابیلى گفتوگۆیه‌ و له‌و رووه‌شه‌وه‌ قسه‌ى جۆراوجۆر هه‌یه‌".

وتیشى " وته‌بێژى ته‌قه‌دوم رایگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان نه‌درێت به‌ ئه‌وان له‌ پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كشێنه‌وه‌".

د. بڕیار ره‌شید، ئه‌وه‌شى خسه‌ڕوو "گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پرسه‌ به‌رده‌وامه‌".

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى حزبى ته‌قه‌دوم ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى راگه‌یاندووه‌، سووننه‌كانیش ئه‌و پۆسته‌ به‌ مافى خۆیانى ده‌زانن و به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى بایكۆتى دانیشتنه‌كان ده‌كه‌ن.

دواى ئه‌وه‌ى دادگاى فیدراڵى، له‌سه‌ر سکاڵای پەرلەمانتارێک بڕیاریدا به‌ دوورخستنه‌وه‌ى محەممەد حەلبووسی لە پۆستی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و ماوه‌ى پێنج مانگە نه‌توانراوه‌ سه‌رۆكى نوێ دابنرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان