عیراقی

عیراق یان ئه‌مه‌ریكا یان داعش هه‌ڵده‌بژێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق یان ئه‌مه‌ریكا یان داعش هه‌ڵده‌بژێرێت

مه‌ودا میدیا-

چالاكێكى سیاسى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا بۆ مانه‌وه‌ى له‌ناو خاكى عیراق داعشى كردووه‌ته‌ بیانوو.

محەمەد سەحاف، وتەبێژی بزووتنەوەی یاسایی خەڵک رایگه‌یاند " ئەمه‌ریکا پشتیوانى گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان ده‌كات له‌ناو خاكى عیراق ئه‌وه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ عیراق پاڵپشتى بكرێت".

باسى له‌وه‌شكرد " ئەمه‌ریکا بە هەر شێوەیەک بووە هەوڵدەدات داعش بکاتە بیانوویەک بۆ درێژکردنەوەی ماوەی بوونی خۆی لە عیراق کە نایاساییە و ئەبێ لە رێگای یاسایی و دیپلۆماتیکەوە کۆتایی بێت".

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند"محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مه‌ریكا، چه‌ندین پێشنیارى خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست، ئه‌گه‌ر بێتو ئیتارى ته‌نسیقى ئه‌و پێشنیارانه‌ جێبه‌جێ بكات عیراق ده‌بێته‌ وڵاتێكى سه‌قامگیر، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ره‌نگه‌ جارێكى تر داعش بگه‌ڕێته‌وه‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان