عیراقی

ترسی حكومەتی هەرێم لە تەوتینكردنی مووچه‌ ئاشكرا دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترسی حكومەتی هەرێم لە تەوتینكردنی مووچه‌ ئاشكرا دەكرێت
مەودا میدیا-
هەرچەندە تا ئێستا حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم لەسەر تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رێكنەكەوتوون، بەڵام پەرلەمانتارێكی عیراق ترسی حكومەتی هەرێم لە تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە ئاشكرا دەكات. 

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند"تەوتینكردنی مووچە لە هەژماری من كە بانكێكی ئەهلییە مووچەی دووبارە و بندیوارەكان كەشف ناكات، بەڵام تەوتینكردن لە بانكی رەشید و رافیدەین كە بانكی حكومین مووچەی دووبارە و بندیوارەكان كەشف دەكات". 

وتیشی" وەزارەتی دارایی عیراق نوسراوی ئاراستەی حكومەتی هەرێم كردووە بۆ تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم وەڵامی ئەو نوسراوەی نەداوەتەوە، چونكە ئەو بانكانە رەتدەكاتەوە و دەیەوێت تەنها لە رێگەی هەژماری منەوە بێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تا ئێستا بە رەسمیی هیچ كۆبوونەوەیەك لە نێوان حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم لە بارەی تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە ئەنجام نەدراوە".
باسی لەوەشكرد" ماوەی شەش مانكە حكومەتی هەرێم هیچ داهاتێكی رادەستی حكومەتی عیراق نەكردووە". 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان