عیراقی

چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌باره‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق رێككه‌وتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌باره‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق رێككه‌وتن

مه‌ودا میدیا-


چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریداوە، ئەمجارە دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نەکاتەوە و لە هەفتەی داهاتوو راستەوخۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دەستپێبکات.

میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ " کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت بە کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆتایی هاتووە، سەرجەم لایەنەکان لەسەر چەند دەرئەنجامێک رێککەوتوون".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاردراوە جارێکی دیکە دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق نەکرێتەوە و راستەوخۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پۆستەکە دەستپێبکات".

هه‌روه‌ها "هەر لەو کۆبوونەوەیە بڕیاردراوە پێش کۆتایی هاتنی وەرزی یاسادانان، لە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رێکبخرێت".

ساڵى رابردوو به‌هۆى چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت، دادگاى فیدراڵیی عیراق بڕیارى دورخستنه‌وه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراقى ده‌ركرد.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان