ئابووری
دانه‌غاز بڕیارى كۆتایی دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كۆمپانیاى دانه‌غاز له راگه‌یه‌ندراوێكدا باس له‌وه ده‌كات به‌شێوه‌ى قۆناغ ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به به‌رهه‌مهێنانى غاز له كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر.
كۆمپانیای دانەغاز لە راگەیەنراوێکدا بڵاویكرده‌وه" کۆمپانیاکە و هاوبەشەکانی بڕیاریان داوە بە شێوەی قۆناغ کاروباری بەرهەمهێنان لە کێڵگەگە دەستپێبکاتەوە، ئەوەش بە پشتبەستن بەو رێکارانەی لەلایەن حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقەوە گیراونەتە بەر و کۆمپانیای دانەغاز".
رۆژى هه‌ینى رابردوو، کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بۆردوومانکرا و بەهۆیەوە 4 کرێکاری بە رەگەز یەمەنی گیانیان لەدەستدا، هەروەها بووە هۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز و زیانگەیاندن بە تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان.
ع،ه