عیراقی

له‌م پارێزگایه‌ بڕێكى ئێجگار گه‌وره‌ حەب ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌م پارێزگایه‌ بڕێكى ئێجگار گه‌وره‌ حەب ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

مه‌ودا میدیا-

له‌ بەغداد له‌ لایه‌ن هێزەکانی ئاسایشه‌وه‌ دەستبەسەر زیاتر لە یه‌ك ملیۆن حەبی هۆشبەرده‌گیرێت كه‌ به‌ نهێنی لەناو 440 تۆپە قوماشدا شاردرابوونەوە، تۆمەتبارەکانیش رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەکراون.

لە راگەیاندراوێکدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگه‌یاندووه‌ "لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی نەجەف، دەستیانگرتووە بەسەر یەک ملیۆن و 400 هەزار حەبی بێهۆشکەر لە جۆری کیپتاگۆن".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "حەبەکان بەشێوەیەکی نهێنی لەناو 440 تۆپە قوماشی جیا جیادا شاردرابوونەوە و ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی لە رێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوەوە بەقاچاغ بگوازرێتەوە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "دەستبەسەراگرتنی ئەو بڕە زۆرە لە حەبی هۆشبەر، دوای وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی دادگا و بە هەوڵێکی چڕی هەواڵگری سەرکەوتوو ئەنجامدراوە، کە لەگەڵیدا تۆمەتبارەکان بەو بڕە زۆرە لە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون".

ئاسایشى عیراق باسى له‌وه‌ كردووه‌ "تۆمەتبارەکان رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند کراون بۆ ئەوەی بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکانیاندا بکرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان