عیراقی
وەفدێكی بانكە عیراقییەكان بۆ تەوتینكردنی مووچە گەیشتنە هەولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدێكی بانكی (تی بی ئای) بۆ بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەیشتنە هەرێمی كوردستان بڕیاریشە سبەی یەكشەممە، دەست بە گفتوگۆكردن بكەن لەسەر چۆنیەتی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران.
میدیا عیراقییەكان بڵاویان كردەوە، وەفدێكی بانكەكەیان چوونەتە هەولێر و لە رۆژی یەكشەممە لەگەڵ حكومەتی هەرێم رێكارەكان و چۆنیەتی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلایی دەكەنەوە.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە" لە ماوەیەكی نزیكدا بانكەكانی رەشید و رافیدەینیش لقەكانیان لە شارەكانی هەرێم دەكەنەوە و بەشدار دەبن لە پڕۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و لە ماوەیەكی كەمیشدا پرۆسەكە تەواو دەبیت".
لەلایەكی تریشەوە بەڕێوەبەری بانكی تی بی ئای رایگەیاند" سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی پێكردوون دەست بكەن بە بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و بەزوویی تەواویبكەن".
ئەوەش لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم بە نوسراوێكی رەسمیی و بە ئیمزانی سەرۆكی حكومەت نوسراوێكی ئاراستەی بانكی (تی بی ئای) كرد و داوای لێكرد كە دەستبكەن بە پرۆسەی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئ.پ