عیراقی
سه‌نته‌ره‌كانى جوانكاریی و تاتۆ هۆكارى نه‌خۆشى ئایدزن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەندیکای پزیشکانی عیراق باس له مه‌ترسى سه‌نته‌ره‌كانى جوانكاریی ده‌كات و ئاشكرایده‌كات "ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ى جوانكاریی و تاتۆ ده‌بنه هۆى نه‌خۆشى ئایدز".
سەباح شبر، سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "ئەو سەنتەرانەی كه تایبەتن بە جوانکاریی و مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستییان نییە، زیاتر هۆكارن بۆ گواستنەوە و تووشبوون بە نه‌خۆشى ئایدز".
وتیشى "لە پاڵ سەنتەرەکانی جوانکاریی، ئه‌و سەنتەرانه‌ی تایبەتن بە تاتۆ ئه‌وانه ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشی ئایدزیان هەیە".
ئه‌مه له كاتێكدایه، لەماوەی ساڵانی رابردوودا لە عیراق دوو هەزار و 638 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدز تۆمار کراون.
پ ح ع