عیراقی
شه‌ش مانگه كه‌ركوك بێ پارێزگارى شه‌رعییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى تێپه‌ڕبوونى شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هەڵبژاردنى خۆجێی پارێزگای کەرکوک، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پارێزگار بۆ ئه‌و شاره دانه‌نراوه، له پاش چه‌ند جارێك دانیشتنیش بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كه، بێ ئه‌نجام بووه.
ئه‌گه‌رچى بڕیار وابوو دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز و گه‌ڕانه‌وه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق دانیشتنه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه‌كان كۆنه‌بوونه‌ته‌وه.
د. ئه‌حمه‌د كه‌ركوكى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستا هیچ كاتێك بۆ ئه‌نجامدانى دانيشتن له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى پۆستى پارێزگار له نێوان لایه‌نه‌كان دیارینه‌كراوه".
وتیشى "گفتوگۆكان به‌رده‌وامه و هه‌ركاتێك، كات دیاریكرا پێش وه‌خته بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه".
پ ح ع