عیراقی
له چه‌ند رۆژى داهاتوو سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جۆرێك له رێككه‌وتن كراوه بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوو سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق یه‌كلایی بكرێته‌وه.
هێزه سیاسییه‌كانى عیراق و له‌ناویاندا سوننه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنى سه‌ره‌تایی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق كه پێشتر محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان بوو به‌ڵام له لایه‌ن دادگاى فیدراڵیی عیراق له پۆسته‌كه‌ى دورخرایه‌وه.
له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق رێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌م هه‌فته‌یه پرسى یه‌كلاكردنه‌وه و دانانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق بخرێته ناو كارى دانیشتى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێك وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان دابنرێت كه له‌ئێستادا باس له سالم عیساویی ده‌كرێت.
سالم عیساوی به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تاى متمانه‌ى په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه و پێشبینى ده‌كرێت ركابه‌ره‌كه‌ى كه مه‌حموود مه‌شهه‌دانییه نه‌توانێت ركابه‌رى بكات.
ع،ه