عیراقی
دادگا هێزەکانى ئەمهریکا له عیراق دهردهكات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سهبارهت به مانەوە یان كشانهوهى هێزەکانى ئەمریکا له عیراق، له دانیشتنى ئەمڕۆیدا دادگاى فیدراڵیى، تاوتوێى ئهو پرسه دهكات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی ئایارى 2024، بەپێى خشتەی دانیشتنەکانى، بڕیارە دادگای فیدراڵیی، تاوتوێی سکاڵاى تایبەت بە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق بکات.
مستەفا جەبار سەنەد، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق سکاڵاکهى تۆمارکردووه و تێیدا داوا دەکات "دادگاکە بڕیارێکی پێشووی حکومەتی عیراق تایبەت بە رێگەپێدان بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هەڵبوەشێنێتەوە".
پ ح ع