عیراقی

به‌ نیازبوون گەنمی خراپبوو بۆ به‌شه‌خۆراك به‌كاربهێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ نیازبوون گەنمی خراپبوو بۆ به‌شه‌خۆراك به‌كاربهێنن

مه‌ودا میدیا-

له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، دەستبەسەر زیاتر لە دوو هەزار و 500 تۆن گەنمی قاچاخ و خراپبووی دەگیرێت و چەند کەسێکیش بەو تۆمەتە دەستگیرده‌كرێن.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق ئاشكرایكرد "هێزەکانیان دەستیان بەسەر 14 ترێلەدا گرت کە زیاتر لە 400 تۆن گەنمی هەڵگرتبوو بۆ بەشەخۆراکی که‌رکووک، سه‌ڵاحه‌ددین، که‌ربه‌لا و واست، شۆفێره‌کانیشیان دەستگیرکراون، لە نەجەفیش دەست بەسەر بڕێکی زۆر دانەوێڵەی رەنگکراودا گیراوە له‌گه‌ڵ دەستگیرکردنی شۆفێرێکی گواستنەوەی‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "له‌قه‌زای به‌له‌درۆزی ‌دیالاش 343 تۆنی گەنمی تێکچوو کە شیاو نەبووە بۆ خواردن دەستیبەسەردا گیراوە، هەروەها سێ تۆمەتباری دیکه‌ کە یەکێکیان بازرگانی گەنمەشامی بووە، دوو کەسیشیان وەک کرێکار و کارمەندێک لە بەشی کشتوکاڵی پارێزگای دیوانیە بە نازناوی (پشکنەری تاقیگەیی) لەکاتی وەرگرتنی بەرتیل لە بازرگانەکە بۆ گۆڕینی ئەنجامی تاقیگەیی دەستگیرکراون".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی هێزەکە لە ئەنبار بووە، دەستبەسەر نزیکەی هەزار و 800 تۆن گەنمی خراپبوودا گیراوە لە کاتێکدا دەگوازرایەوە بۆ سایلۆ رەمادی بەمەبەستی بە بازاڕکردنی، 35 شۆفێریش دەستگیرکراون کە بە کاری گواستنه‌وه‌ی هه‌ڵسابوون".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان