عیراقی
تۆڕێکی گەورەی بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
لە بەغدا، تۆڕێکی گەورەی بازرگانیی و گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان له لایهن هەواڵگریی و ئاسایشهوه دەستبەسەر دهكرێن کە نۆ هەزار ئەمپول و حەبی هۆشبەریان پێ بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگریی عیراق ئاشكرایكرد "دوای گەیشتنی زانیاریی هەواڵگریی ورد لە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی و ئاسایشی بەغدا، توانرا تۆڕێکی گەورەی تایبەت بە بازرگانیی و گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە بەغدای پایتەخت دەستگیر بکرێت".
راشیگهیاندووه "بازرگانەکان لەوکاتەی هەوڵی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکانیان لە پارێزگای کوتەوە بۆ بەغدا دەدا، دەستگیران و دەستیش بەسەر هەزار ئەمپولی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆل و هەشت هەزار حەبی هۆشبەردا گیرا".
پ ح ع