عیراقی
دادگای فیدراڵیی بڕیار لهسهر سێ سهرۆكهكهى ههرێم دهدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بهپێى خشتەی دانیشتنەکانی ئهمجارهى دادگای فیدراڵیی كه سەرەتای هەفتەی داهاتوو بهڕێوهدهچێت، سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دهكرێت.
ئهو سكاڵایانهى تایبهتن به هەرێمی کوردستان سهبارهت به پرسى گهڕاندنهوهى ئاوارهكان و هێنانی ژنی دووەم و یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ە.
له سکاڵای یەکەمدا كه ئیڤان فایەق، وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانی عیراق دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت و وەزیرى ناوخۆ تۆماریکراوە، داوا دەکات "دادگای فیدراڵیی بڕیار بدات بە بەردەوامبوونی کارکردن بە بڕیارى ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و داخستنی کەمپەکان".
سکاڵای دووەم پارێزەر بەرهەم رەئوف، لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆماریکراوە و تێیدا "داوای هەڵوەشاندنەوەی هەمواری یاسای باری کەسێتیی عیراق دەکات، کە کۆت و بەندەکانی بەردەم هێنانی ژنی دووەمی قورس کردووە و بەپێی هەموارەکە، رێگەنادرێت بەبێ رەزامەندیی دادوەر پیاو ژنی دووەم بهێنێت".
هاوكات، سکاڵای سێیەم، لەلایەن وەهاب مەجید باقی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و تێیدا سکاڵاکار داوا دەکات "بڕیار دەربکرێت بە نادەستووری بوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە (3)ى ساڵی 2006".
پ ح ع