عیراقی
وهرزى یاسادانان درێژدهكرێتهوه و سهرۆكى پهرلهمانیش ههڵدهبژێردرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
پێشبینی دەكرێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆ پێنجشهممه، وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی مانگێك درێژبكاتەوە، ئومێد هەیە حكومەت بەمنزیكانە خشتەكانی بودجە رەوانە بكات، كارئاسانیش دهكرێت بۆ بۆ دیاریكردنی دانیشتنێك لە هەفتەی داهاتوودا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی عیراق.
یاسر حسەینی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق به رۆژنامهى سهباحى نیمچه فهرمى حكومهتى عیراق راگهیاندووه "تا ئەم ساتە هیچ رێككەوتنێك نەكراوە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان، بەڵام داواكاری مۆڵەتی یەك هەفتە هەیە، بۆ یەكلایكردنەوەی ئەو پرسە هیوادارین هەفتەی داهاتوو پرسی سەرۆكی پەرلەمان یەكلابكرێتەوە".
وتوشیهتى "وەرزی یاسادانان درێژدەكرێتەوە، ئەگەر خشتەكانی بودجە بگەن، كە بڕیارە بەمزوانە بگات، رەنگە حكومەت ئاماژە بنێرێت بە ناردنی، بۆ ئەوەی پەرلەمان وەرزی یاسادانان درێژبكاتەوە".
ههروهها "رێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە، لەكاتی درێژكردنەوەی دانیشتنەكاندا، سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، دانیشتنەكەش گەڕی دووەم دەبێت و درێژەدان دەبێت بە گەڕی پێشوی، دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق".
ع،ه