عیراقی
په‌رله‌مان له نێوان پرۆژه یاسا گرنگه‌كان و پشووه‌كه‌ى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق كه‌وته پشووى وه‌رزیی ئاسایی خۆیه‌وه و ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "له كۆتا دانیشتنى ئه‌ندامانى په‌رله‌ماندا به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى پشووه‌كه نه‌كرا.
دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له دانیشتنى دوێنێى په‌رله‌ماندا به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى پشووى په‌رله‌مان نه‌كرا، ئه‌گه‌رچى كۆمه‌ڵێك واژۆ له‌و باره‌یه‌وه كۆكرایه‌وه".
وتیشى "ئه‌گه‌ر به‌هۆى هه‌موارى یاسای بودجه و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان پێویست بكات، ده‌توانرێت پشووى په‌رله‌مان له واده‌ى ئاسایی خۆى درێژى بكرێته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ده‌سه‌ڵات لای سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانه و ئاسایی ده‌توانێت درێژى بكاته‌وه، هیچ گرفتێك نابێت".
پ ح ع