عیراقی
چارهسهرى كێشهى نێوان عهرهب و كورد ئاشكرا كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سهبارهت به كێشهى نێوان عهرهبى هاورده و جووتیاره كوردهكانى گوندى پهڵكانهى سنوورى پارێزگاى كهركوك، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هاته دهنگ و رایدهگهیهنێت "داواکارن لە حکومەتی عیراق دەرهەق بەم ستەمەی بەرامبەر جووتیاری کورد دەکرێت بێدەنگ نەبێت".
ئهمڕۆ ههینى 10ى ئایارى 2024، له راگهیهندراوێكدا ئهو دهستهیه كلیلى چارهسهركردنى كێشهكه ئاشكرا دهكات و دهڵێت "رایدەگەیەنین جێبەجێکردنی دەستوور و پابەندبوون بە بنەماکانی مادەی 140 زامنی چارەسەربوونی تەواوی کێشەکانی ئەو ناوچانەیە".
دەقی راگەیەندراوەکە:
بەداخەوە ماوهی دوو رۆژە عەرەبی هاوردە بەناڕەواو دوور لە هەموو بنەمایەکی ئاشتییانە و پێکەوە ژیان هاتوونەتە گوندی پەڵکانە و خێمەیان هەڵداوە، سوپاش دەرفەتی دروێنە بە جووتیارانی کورد نادات بەری رەنج و ماندووبوونی شەش مانگی رابردوویان بچنەوە، ئەمە لەکاتێکدا لە پایزی ساڵی رابردوو لەسەر رەزامەندی قیادەی عەمەلیاتی کەرکوک جووتیارانی کورد وەرزی دانەوێڵەیان دەست پێکرد، ئێمە وەک حکومەتی هەرێم لە دەستەی ناوچە کوردستانییەکان بە بەردەوامی لەسەر هێڵ بووین تا دەستوورو یاسا دوابڕیاربێ و چیتر بە یاسای کۆن گیانی برایەتی تێک نەدرێت و دەرفەت بدرێت دانیشتووانی ناوچەکە درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆیان بدەن، بەداخەوە تا بە ئێستا ئەگات گرفتەکان وەک پێویست چارەسەر نەکراون، بۆیە داواکارین لە حکومەتی عیراقی دەرهەق بەم ستەمەی بەرامبەر جووتیاری کورد دەکرێت بێ دەنگ نەبێت و فراکسیۆنە کوردییهکانیش لەم بارەیەوە پێویستە هەوڵەکانی خۆیان چڕتر بکەنەوە، لە هەمان کاتیشدا داواکارین شایستەی دارایی پێویست بدرێتە عەرەبەهاوردەکان و بیانگەڕێننەوە ناوچەکانی خۆیان، هەموو لایەک دڵنیا دهکەین دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لە هەوڵەکانی خۆی بەردەوام دەبێت تا چیتر زوڵم و ستەم لە جووتیاری کورد نەکرێت لە گوندی پەڵکانە و تەواوی ناوچەکانی سەرگەڕان، لەهەمان کاتدا رایدەگەیەنین جێبەجێکردنی دەستوور و پابەندبوون بە بنەماکانی مادەی 140 زامنی چارەسەربوونی تەواوی کێشەکانی ئەو ناوچانەیە.
دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
10-5-2024
پ ح ع