تەندروستی

ریكلامى گیاده‌رمانى و بابەتە جوانكارییه‌كان ناڕاستن

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ریكلامى گیاده‌رمانى و بابەتە جوانكارییه‌كان ناڕاستن

مه‌ودا میدیا-

له‌ باره‌ى ریكلام بۆ بابه‌ته‌ گیاده‌رمانى و جوانكارییه‌كانه‌وه‌، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم داوا ده‌كات رێكارى یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ بگیرێته‌به‌ر كه‌ ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن و به‌ پێچه‌وانه‌ى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تیان ناو ده‌بات.

له‌ نووسراوێكدا، كه‌ ئەمڕۆ هەینی 10ى ئایاری 2024، بڵاو بووه‌ته‌وه‌، وەزارەتی تەندروستیی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان، داوا لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم دەکات، ھەموو ئه‌و پەیج و ئەکاونتە ساختانه‌ى لە سۆشیال میدیا وه‌ك (فەیسبووک، سناپچات، ئینستاگرام، تیک تۆک) کە پروپاگەندە بۆ بەرھەمی بە ناو گیادەرمانی و ماددەی جوانکاری و رووخسار و پێست و رواندنەوەی قژ لەگەڵ بەھێزکردنی ھەستە سێكسییه‌كان دەکەن، دابخرێن.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا داواشده‌كات، رێکاری یاسایی بگیرێتەبەر دژی ئەوکەسانەی ئەم کارە دەکەن، بەھۆی ئەوەی پێچەوانەی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستییە.

پ ح ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان