عیراقی
داوا له سودانى ده‌كرێت به‌رپرسێكى گه‌نده‌ڵ دوور بخاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، داوا لە سەرۆک وەزیران دەکات، بەڕێوەبەری بەندەرەکانی عیراق بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵی، لە کارەکەی دووربخاتەوە.
حەسەن سالم، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ئاشكرایكرد "فەرحان فەڕتووسی، بەڕێوەبەری بەندەرەکانی عیراق، رەتیکردووەتەوە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی پسپۆری چینی بکات، له كاتێكدا گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای دایۆی کۆری کردووە کە پسپۆر نییە لە بواری بەندەرەکان".
ئه‌مه له كاتێكدایه، له ماوه‌ى دوو رۆژی رابردوودا نووسراوێکی فەرمی كه واژۆی 86 ئه‌ندام پەرلەمانی له سه‌ره، ئاڕاستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی كراوە، و داوایان کردووە ئه‌و بەڕێوەبەره دووربخاتەوە، چونكه زیانی بە ئابووری و کەرتی وەبەرهێنان بە تایبەت لە بواری بەندەرەکان بە عیراق گەیاندووە.
پ ح ع