عیراقی

هه‌وڵده‌درێت كێشه‌كه‌ به‌ یه‌كجارى چاره‌سه‌ر بكرێت و ساڵانه‌ سه‌ر هه‌ڵنه‌داته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌وڵده‌درێت كێشه‌كه‌ به‌ یه‌كجارى چاره‌سه‌ر بكرێت و ساڵانه‌ سه‌ر هه‌ڵنه‌داته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ساڵانه‌ له‌سه‌ر زه‌وى و كشتوكاڵ، كێشه‌ له‌ نێوان عه‌ره‌بى هاورده‌ و جووتیارانى كورد له‌ سنوىری پارێزگاى كه‌ركوك دروستده‌بێت، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكه‌ش ده‌ڵێت "به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌تن و ده‌یانه‌وێت به‌ یه‌كجارى كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و چیتر ساڵانه‌ سه‌ر هه‌ڵنه‌داته‌وه‌".

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ چه‌ند گوندێكى سنوورى پارێزگاى كه‌ركوك كێشه‌ى زه‌وی و زار له‌ نێوان عه‌ره‌بى هاورده‌ و جووتیارانى كورد سه‌رى هه‌ڵداوه‌ و دوێنیش له‌ گوندى په‌ڵكانه‌ى هه‌مان سنوور گرژی و ئاڵۆزییه‌كان په‌ره‌ى سه‌ند و دوو جووتیارى كوردیش له‌ لایه‌ن سوپاى عیراقه‌وه‌ ده‌ستگیر كران.

له‌ باره‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌، مامۆستا حه‌سه‌ن مه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌ سه‌ر لیستى پارتى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ساڵانه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌رۆكى جووتیاره‌كان ده‌گرێته‌وه‌ و دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، وه‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌تن و له‌گه‌ڵ براده‌رانى په‌رله‌مانیش له‌ گفتوگۆدان".

وتیشى "له‌ ئێستادا ناتوانن بڵێن كێشه‌كه‌ به‌ یه‌كجارى كۆتاییهاتووه‌ به‌ڵام سه‌رقاڵى چاره‌سه‌ركردنین و ئومێده‌وارن بتوانن به‌ یه‌كجارى چاره‌سه‌ر ببێت نه‌ك ساڵانه‌ بن بنێته‌وه‌ و سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان