عیراقی

دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر داخستنی كەمپی ئاوارەكان دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر داخستنی كەمپی ئاوارەكان دەدات
مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ‌ دادگای فیدراڵی عیراق تایبەت بە چەند دۆسیەیەك كۆببێتەوە كە یەكێك لە دۆسیەكان سكاڵایەكە بۆ داخستنی كەمپی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی، دانیشتنی یەكەم لەسەر سكاڵایەكی ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق دەبێت كە لە دژی هەریەك لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری ناوخۆی هەرێم تۆماریكردووە، كە تایبەتە بە گەڕ‌اندنەوەی ئاوارەكان و داخستنی كەمپەكان. 

ئەو سكاڵایەی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لە كاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوودا حكومەتی عیراق بڕیاریدا بە داخستنی سەرجەم كەمپی ئاوارەكان لە عیراق و هەرێمی كوردستان و گەڕانەوەیان بۆ شوێنی خۆیان، بەڵام سەرەڕای بڕیارەكە حكومەتی هەرێم رەتیكردەوە كە كەمپەكان دابخات و تائێستاش لە هەرێم كەمپەكان ماون و بەشێكی زۆری ئاوارەكانیش تیایاندا ماونەتەوە. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان