عیراقی
داوادەكرێت رێكارەكانی كۆتایهێنان بە كاری یونامی دەستپێبكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دواى ئهوهى سودانى، ئاماژهى بهوه كرد، پێویستیان به كارى یونامی نهماوه له عیراق، لیژنەی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوادەكات، حكومەت رێكارەكانی كۆتایهێنان بە كاری نوێنەرایەتی یونامی دەستپێبكات.
لە راگەیەنراوێكدا له بارهى كۆتایهێنان بە كاری نامی له عیراق، جەبار كنانی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كرد بهپێی رێنماییەكان دەستبكات به دەركردنی رێكارەكانی كۆتاییهێنان بە كاری نوێنەری یونامی.
له ماوهى رابردوودا، نوسینگەی راگەیاندنی سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق نامەیەكی ئاڕاستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، و له نامهكهدا باسى لهوه كرد "عیراق پێویستی بە نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان نەماوە و داوایكرد لە كۆتایی ساڵی داهاتوو كۆتایی بە كارەكانی بهێنێت".
پ ح ع