عیراقی

ده‌نگدان نهێنییه‌ و ئاراسته‌كان پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌نگدان نهێنییه‌ و ئاراسته‌كان پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ى نزیكه‌ى شه‌ش مانگه‌ په‌رله‌مانى عیراق بێ سه‌رۆكه‌ و ده‌وترێت دۆخەکە بە ئاراستەی سالم عیساوی، ده‌ڕوات بۆ هه‌ڵبژاردنى بۆ ئه‌و پۆسته‌، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت "مه‌رج نییه‌ و ده‌نگدان نهێنییه‌، ده‌شكرێت ئاراسته‌كه‌ پێچه‌وانه‌ ببێته‌وه‌".

له‌ ئێستادا سالم عیساوى، و مەحمود مەشهەدانی، دوو کاندیدی سووننەن بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق و به‌ وته‌ى ئه‌ندامێكى چوارچێوه‌ى هەماهەنگی عیراقیش، دۆخەکە بە ئاراستەی دەنگدان بە سالم عیساوی، دەڕوات بۆ هه‌ڵبژاردنى بۆ ئه‌و پۆسته‌ و زۆرینەی پەرلەمان پشتیوانی لێدەکەن.

له‌و باره‌یه‌وه‌، دارا سێكانیانى، ئه‌ندانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "تا نه‌ڕۆینه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ نازانین كێ هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سالم عیساوى، بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌كرێت، مه‌رج نییه‌ دروستبێت، چونكه‌ جارى پێشوو قسه‌ى وا هه‌بوو كه‌چى كاندیدى تر ده‌نگى زۆرتر هێنا".

وتیشى "ده‌نگدان پرۆسه‌یه‌كى نهێنییه‌ و ده‌كرێت ئاراسته‌كان پێچه‌وانه‌ ببنه‌وه‌".

روونیشیكرده‌وه‌ "بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى زۆر دواكه‌وت و پێویسته‌ لایه‌نه‌ سووننه‌كان له‌ ناو خۆیانه‌ رێككبكه‌ون".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان