عیراقی

بۆ ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ بڕیار درا و كارئاسانییه‌كى زۆریان بۆ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ بڕیار درا و كارئاسانییه‌كى زۆریان بۆ ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-
 
به‌ مه‌به‌ستى رێكخستنه‌وه‌ى جموجۆڵە بازرگانییەكانی عیراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان چه‌ند هه‌نگاوێكى نوێ ده‌گیرێته‌به‌ر و هێڵێكی تایبەتیش بە هاتوچۆی تەنكەرەكانی گواستنەوەی سوتەمەنی دروستدەكرێت.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق راگه‌یاند "لەمەودوا بارهەڵگرەكان تەنیا لە بازگە سەرەكییەكانی پارێزگاكان دەپشكێندرێن، هەروەها بەفەرمانی سەرۆك وەزیران هێڵێكی تایبەت بۆ هاتوچۆی تانكەرە نەوتییەكان دروستدەكرێت و چیتر لە بازگەكاندا راناگیرێن".

راشیگه‌یاند "ئەو بارهەڵگرانەی لە دەروازەكانی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆكەوە روو دەكەنە عیراق تەنیا لە بازگەی (سەد) پشكنینیان بۆ دەكرێت، هەروەها ئەو بارهەڵگرانەی لە دەروازەكانی سنووری پارێزگای سلێمانییەوە روو دەكەنە عیراق لە بازگەی (باوەمەحمود) پشكنینیان بۆ دەكرێت".

ئه‌وش هاتووه‌ "ئەنجومەنی وەزیران، هەردوو پۆلیسی پارێزگاكانی نەینەوا و دیالەی راسپارد بۆ هەماهەنگیكردن لەگەڵ ئیدارەی پارێزگاكانیان و دۆزینەوەی شوێنێكی تر بۆ بازگەى دیالە، بۆ دەستەبەركردنی پێداویستییە گومرگی و ئەمنییەكان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan