ئابووری

په‌رله‌مانتارێكى پارتى: هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم له‌ رێگاى توركیاوه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانتارێكى پارتى: هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم له‌ رێگاى توركیاوه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

په‌رله‌مانتارێكى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مزوانه‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ رێگه‌ى توركیاوه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

مەحما خەلیل، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى پارتى رایگەیاند "کێشە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم هه‌یه‌، بەهۆی ئەوەی هێشتا لایەنی تورکیا كێشه‌ى تەکنیکی خۆیی تەواو نەکردووە".

باسى له‌وه‌شكرد "هەناردە کردنی نەوتی هەرێم لە رێگای هێڵی بۆری نەوتی جه‌یهانى تورکیاوە دوای تەواوکردنی ئامادەکاریی پێویست لەلایەن حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانەوە بەزوویی دەستپێدەکاتەوە".

له‌ 25ى ئادارى ساڵى رابردوو، به‌ بڕیارێكى دادگاى فیدراڵیی دواى بڕیارى دادگاى پاریسى فه‌ره‌نسا، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم راگیراوه‌

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan