ئابووری

تاوه‌كو ئه‌م كاته‌ نرخى مریشك گران ده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


 تاوه‌كو ئه‌م كاته‌ نرخى مریشك گران ده‌بێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ نرخى مریشك هه‌رزانبووه‌ و سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانیش ده‌ڵێت "مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ جارێكى تر گرانببێته‌وه‌ و بارگرانى له‌سه‌ر هاوڵاتییان دروستبكات، چونكه‌ له‌ ئێستا نرخى جوجكه‌ گرانبووه‌ و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات جوجكه‌ نه‌خرێته‌ كێڵگه‌كانه‌وه‌ و رێژه‌ى مریشك كه‌م بكات له‌ بازاڕدا".

نازم عه‌بدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌ ئێستادا کیلۆیەك مریشك بە 2100 دینار دەفرۆشرێت، له‌ كاتێكدا تێچوەکەى 2600  دینار له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كه‌ دەکەوێت، به‌مه‌ش خاوەن پرۆژە له‌ زه‌ره‌ردایه‌".

وتیشى "ئه‌م به‌رز و نزمبوونه‌وه‌یه‌ له‌ نرخى مریشكدا كاریگه‌رى له‌ سه‌ریان دروستده‌كات و ساڵانه‌ دوو مانگ له‌ خێردان، 10 مانگ له‌ زه‌ره‌ردان و بۆ رزگاربوون له‌و دۆخه‌ پێیان باشه‌ وه‌ك وڵاتانى دراوسێ نرخ جێگیر بێت".

نازم عه‌بدوڵا، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌وه‌ى جێگه‌ى مه‌ترسییه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ ماوه‌ى یه‌ك مانگى تردا به‌مشێوه‌یه‌ بێت نرخى مریشك جارێكى تر گران ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش بارگرانى له‌ سه‌ر هاوڵاتییان دیسان دروستده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێستا نرخى جوجكه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و خه‌رجى زۆر له‌سه‌ر خاوه‌ن پرۆژه‌ ده‌كه‌وێت".

روونیشیكرده‌وه‌ "ئه‌و هۆكارانه‌ وا ده‌كات جوجكه‌ نه‌خرێته‌ كێڵگه‌كانه‌وه‌ و به‌وه‌ش رێژه‌ى مریشك كه‌م ده‌كات له‌ بازاڕدا و له‌ ئاستى خواستى هاوڵاتییاندا نابێت، بۆیه‌ نرخى مریشكیش زیاتر گران ده‌بێت".

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان