ئابووری

مووچه‌یه‌كى تر ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچه‌یه‌كى تر ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى به‌غدا مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى ره‌وانه‌كرد، به‌پێى خشته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، هه‌فته‌ى داهاتوو كۆتایی به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نیسان دێت.

به‌پێى زانیارییه‌كان "رێككه‌وتن له‌نێوان شاندى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى دارایی عیراق كراوه‌ له‌باره‌ى ناردنه‌وه‌ى داهاتى نانه‌وتى هه‌رێم بۆ به‌غدا و ته‌وتینى مووچه‌، ئه‌گه‌ر بێتو حكومه‌تى هه‌رێم تێكى نه‌دا، حكومه‌تى عیراق تا پێش كۆتایی ئه‌م مانگه‌ مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانیش ده‌نێرێت، به‌وه‌ش له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا مووچه‌ى دوو مانگى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت".

به‌پێى زانیارییه‌ تایبه‌ته‌كانى مه‌ودا میدیا "حكومه‌تى عیراق ئاماده‌یی نیشانداوه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم داهات بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ به‌غداو به ته‌وتین رازى بێت، تا كۆتایی پرۆسه‌كه‌ مانگانه‌ له‌گه‌ڵ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش ره‌وانه‌ ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ى پرۆسه‌ى ته‌وتین كۆتایی دێت، چونكه‌ وه‌زاره‌تى دارایی عیراق به‌ته‌واوى "هه‌ژمارى من"ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان