عیراقی
دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانكی رافیدەین لقی داقوق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی ساڵی 2020ی فەرمانبەرانی حكومەتی عیراق.
لە راگەیەندراوێكی ئەو بانكە هاتووە "مووچەی مانگی نیسانی 2020ی فەرمانبەرانی عیراق خەرجكراوە و گەیشتوەتە بانكەكەمان و دەست بەدابەشكردنی كراوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە "یەكەم شوێن كە مووچەی مانگی نیسان وەردەگرێت خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی حكومەتی عیراقین".
داواشی كردووە خانەنشینان لە كاتی وەرگرتنی مووچە پابەندی رێنماییەكان بن وخۆیان بپارێزن، كەسەكان دوربن لە یەكتریەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە تائێستا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2019یان وەرنەگرتووە.