عیراقی
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیارە له دانیشتنى ئه‌مڕۆیدا په‌رله‌مانى عیراق سەرۆکێکی نوێ بۆ په‌رله‌مان هەڵبژێرێت و خوێندنه‌وه بۆ هەمواریی دووەمی یاسای کۆمیسیۆن و پرۆژە یاسای پشووە فەرمییەکان، بكرێت.
به‌پێى کارنامەكەی پەرلەمانی عیراق كه بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 18ی ئایاری 2024، کۆببێتەوه، له تەوەری یەکەمدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پشووە فەرمییەکان، بكرێت، وه له بڕگەی دووەمدا، دووەم خوێندنەوە بكرێت بۆ هەمواریی دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارە 31ی ساڵی 2019 کە لەلایەن لیژنەی یاسایی ئامادەکراوە.
هه‌ر به‌پێى كارنامه‌كه‌ى په‌رله‌مان، بڕیارە پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردن بۆ سەرۆکێکی نوێی پەرلەمانی عیراق لە بڕگەی سێیەمدا بکرێت کە شەش مانگ زیاتره په‌رله‌مان سەرۆکى نییه.
بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته‌ش كێبڕكێكه لە نێوان مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی،یه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، لە 14ی تشرینی دووەمی 2023، دادگای باڵای فیدراڵیی له بڕیارێكیدا کۆتایی هێنا بە ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانتاریی و پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عراق.
پ ح ع