کوردستانی

بەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان هۆشداری دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان هۆشداری دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دەربەندیخان هۆشداری دەدات لە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن و دەشڵێت، لە چەند رۆژی رابردوو ژمارەیەكی تریش تووشی كۆرۆنا دەبن.

سازان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "رێنماییەكان وەك خۆیان لە لایەن هاوڵاتیانەوە جێبەجێ دەكرێن و پێویستە هاوڵاتیان لە ماڵەكانیان بمێننەوە و نەچنە دەرەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "تیمەكانی تەندروستی بەردەوامن لە پشكنین و رشتنی دەرمان، ئەوانەی لە چەند رۆژی رابردوو تووشی كۆرۆنا بوون كەسوكاری ئەو هاوڵاتیانە بوون كە پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون".

وتیشی "ژمارەیەك پشكنین كراوە و پێمان وایە لە چەند رۆژی رابردوو ژمارەیەكی تریش لە دەربەندیخان تووشی كۆرۆنا دەبن، بەڵام لەوانەیە ژمارەكە زۆر نەبێت".

تائێستا لە دەربەندیخان نزیكەی 30 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و ژمارەیەكیش چاكبوونەتەوە و هیچ حاڵەتێكی مردن بەهۆی ڤایرۆسەكە تۆمارنەكراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان