ئابووری

جوتیاران رووبه‌ڕووى زه‌ره‌رێكى زۆر بوونه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوتیاران رووبه‌ڕووى زه‌ره‌رێكى زۆر بوونه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

جوتیارێكى نمونه‌یی باس له‌وه‌ده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سنورى زینانه‌، گه‌نمێكى زۆر له‌ناوخۆ كۆبووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ نرخه‌كه‌ى له‌ دابه‌زیندایه‌ و زیانێكى زۆر به‌ر جوتیاران كه‌وتووه‌.

خه‌سره‌و جاف، جوتیاریی نمونه‌یی به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ماوه‌ى چوار رۆژه‌ سنورى زینانه‌ داخراوه‌ له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیانێكى زۆر به‌ر جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه‌ و گه‌نمه‌كانیان ساغ نابێته‌وه‌".

وتیشى "داخستنى ئه‌و سنوره‌ وایكردووه‌ گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان نه‌چێته‌ شاره‌كانى عیراق و بازرگانه‌ عه‌ره‌به‌كان ناتوانن گه‌نمى هه‌رێمى كوردستان بكڕن".

باسى له‌وه‌شكرد "به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌ گه‌نمێكى زۆر له‌ ناوخۆ كۆبووه‌ته‌وه‌ و كڕیاریشى نییه‌، له‌ ماوه‌ى چوار رۆژدا یه‌ك ته‌ن گه‌نم له‌ 750 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 500 هه‌زار دینار دابه‌زیووه‌، ئه‌گه‌ر چه‌ند رۆژێكى تر ئه‌و سنوره‌ نه‌كرێته‌وه‌ یه‌ك ته‌ن گه‌نم بۆ 350 هه‌زار دینار داده‌به‌زێت و ئه‌وه‌ش زه‌ره‌رێكى زۆر ده‌بێت بۆ جوتیاران".

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان