ئابووری
هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەنجومەنی پیشەی نەوتی هەرێم كه پێكهاتووه لە کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان داوای هەوڵی هەموو لایەنەکان ده‌كه‌ن بۆ چارەسەری بن بەستی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوێكى ئەنجومەنی پیشەی نەوتی هەرێمی کوردستان هاتووه "رۆڵی ئەمه‌ریکا لە چارەسەری بنبەستی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان به گرنگ ده‌زانین".
مایلز کاگینز، وتەبێژی ئەمه‌ریکی ئەنجومەنی پیشەی نەوتی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند "پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم گەیشتووەتە بنبەست و دەستپێکردنەوەی پێویستی بە هاوکاری هەموو لایەنەکان هه‌یه، لەوانە هەرێم، عیراق، تورکیا و کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکانە".
نزیكه‌ى 14 مانگه هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم راگیراوه‌و تا ئێستاش دیار نییه كه‌ى ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت ده‌كرێت.
ع،ه