ئابووری
مووچەی فەرمانبەران نزیكەی سێ تریلیۆن دینار زیادیكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2024 زیاتر لە 210 تریلیۆن و داهاتەكانیش نزیكەی 144 تریلیۆن دینارە، قەبارەی كورتهێنانیش 63 تریلیۆن دینارە و پارەی تەرخانكراویش بۆ مووچە نزیكەی سێ تریلیۆن دینار زیادیكردووە.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی ژمارە 13ی ساڵی 2023، 2024 و 2025، ئەنجوومەنی نوێنەران پەسندی كرد و لە حوزەیرانی 2023 لە رۆژنامەی فەرمیی وەقائیعی عیراق بڵاوكرایەوە، لەو كاتەشەوە بۆ سێ ساڵ بەكار دەبێت".
وتیشی" ئەو خشتانەی لە كۆبوونەوەكەدا پەسند كران بریتین لە خشتەكانی "أ، ب، ج، د، ه، و"لەگەڵ خشتەی كورتهێنانی ساڵی 2024، خشتەكانیش ئەمانەن".
خشتەی داهاتەكان: 144 تریلیۆن و 336 ملیار دینارە.
خشتەی خەرجییەكان: 210 تریلیۆن و 936 ملیار دینارە.
خشتەی كورتهێنان لە بودجە كە بڕەكەی 63 تریلیۆن و 599 ملیار دینارە.
خشتەی هێزەكانی كار: 4 ملیۆن و 79 هەزار و 906 فەرمانبەر.
خشتەی خەرجییەكانی حاكیمە: 10 تریلیۆن و 42 ملیار دینارە.
سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە قسەكانیدا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2023دا بڕی 59 تریلیۆن و 174 ملیار دینار بووە، بەڵام لە ساڵی 2024 دا زیادیكردووە بۆ 62 تریلیۆن و 89 ملیار دینار، بەو پێیەش مووچەی فەرمانبەران لەمساڵدا بە بڕی دوو تریلیۆن و 915 ملیار دینار بەراورد بە خەرجیی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2023 دا زیادیكردووە.
ئ.پ