ئابووری

به‌شه‌خۆراكى مانگى چوار گه‌یشتووه‌و دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌شه‌خۆراكى مانگى چوار گه‌یشتووه‌و دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شه‌خۆراكى مانگى چوارى هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتووه‌ و له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا ده‌ست به‌دابه‌شكردن ده‌كرێت.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "تائێستا دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى سێ ته‌واونه‌بووه‌ و له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك پرۆسه‌كه‌ كه‌مێك دواكه‌وت و به‌رده‌وام دابه‌شكردن هه‌یه‌".

وتیشى "به‌شه‌خۆراكى مانگى چوار گه‌یشتووه‌ و رۆژانه‌ش مادده‌كانى به‌شه‌خۆراك له‌به‌غداوه‌ ده‌گاته‌ كۆگاكانى هه‌رێمى كوردستان".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى به‌شه‌خۆراكى مانگى سێ له‌ هه‌موو ناوچه‌كان، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى چوار ده‌كه‌ین".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان