ئابووری

نرخى ئۆنسه‌ى زێڕ به‌رزبوونه‌وه‌ى گه‌وره‌ى تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى ئۆنسه‌ى زێڕ به‌رزبوونه‌وه‌ى گه‌وره‌ى تۆماركرد

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی نرخى زێڕ به‌رزبوونه‌وه‌ى گه‌وره‌ى تۆماركرد.

باقى سه‌لام، زێڕینگه‌ر له‌ بازاڕى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى ئۆنسه‌ى زێڕ له‌ بۆرسه‌ى جیهانیی به‌رزبوونه‌وه‌ى گه‌وره‌ى تۆماركرد و ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا له‌ رابردوو به‌و شێوه‌یه‌ نرخه‌كه‌ى به‌رزنه‌بووه‌ته‌وه‌".

وتیشى "به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئۆنسه‌ بۆ رووداوه‌ خێراكانى جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ركات ئاڵۆزى هه‌بێت نرخى زێڕ خواستى له‌سه‌ر دروستده‌بێت و به‌رزده‌بێته‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ بۆ دوو هه‌زار و 436 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ نرخى مسقاڵى ئاڵتون له‌ بازاڕه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان