ئابووری
مووچه‌ى مانگى چوارى هێزه ئه‌منییه‌كان دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان تەواو کراوە و نێردراوە بۆ وەزیری دارایی عیراق و بڕیاره له رۆژانى داهاتوو به‌غدا پاره‌ى مووچه‌كانیان ره‌وانه بكات.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێنمى كوردستان چاوەڕوانی وەزیری دارایی عیراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى واژۆ لەسەر ناردنی پارەکە بکات".
هه‌روه‌ها "لەلایەن وەزارەتی داراییەوە وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم تەواو بووە و نوسراو بۆ نوسینگەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نێردراوە".
هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى دارایی عیراق مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌كرد به‌ڵام مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى تێدا نه‌بوو.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراوه "ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌ى مووچه بنێرێت پێش كۆتایی هه‌فته ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان".
ع،ه