عیراقی

عیراق.. خوێندنی ئۆنلاین لە زانکۆکان پەسەندکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق.. خوێندنی ئۆنلاین لە زانکۆکان پەسەندکرا
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عیراق خوێندنی ئۆنلاینی بۆ زانكۆكان په‌سه‌ند كرد و رایدەگەیەنێت به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه‌ په‌ناده‌به‌نه‌ به‌ر ئه‌و رێگه‌چاره و جێگره‌وه‌یه‌كی گونجاوه‌ بۆ ئێستا.

وێبسایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق بڵاویکردووەتەوە، کە وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندنی ئۆنلاینی بۆ زانکۆکانی عیراق پەسەندکردووە. 

روونیسكراوەتەوە "ئامانج له‌ فێركردنی ئه‌لیكترۆنی و ئۆنلاین، به‌یه‌كبه‌ستنه‌وه‌ى قوتابی و مامۆستاكانه‌ به‌ پرۆسه‌ی فێركردن، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ رێكاره‌كانی هه‌موو دامه‌زراوه‌ ئه‌كادیمییه‌كانی جیهان یه‌كده‌گرێته‌وه‌ و رێكخراوی یونیسكۆ و ئه‌سیسكۆش به‌ بژاره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوویان داناوه‌".

وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق داوایکردووە "لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌سته‌ی زانكۆكان هه‌وڵی پێویست بده‌ن به‌ گوێره‌ی ئه‌و توانسته‌ به‌رده‌ستانه‌ی هه‌ن، خزمه‌ت به‌ قوتابیان و بكه‌ن و پرۆسه‌ی خوێندن سه‌ربخه‌ن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان