ئابووری
ئهمساڵ ئهم جۆره شووتییه باش نییه" له پشكنین دهرناچێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ئێستادا بە ھۆی نەبوونی شووتی خۆماڵی بازەڕەکانی ھەرێمی کوردستان پڕن لە شووتی ھاوردە و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانیش رایدگەیەنێت "شووتی ئەمساڵ باش نییە و زۆربەی بارەکان دەگێڕدرێنەوە یان لەناودەبرێن".
شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "لە ئێستادا ھەموو ئەو شووتییانەی لە بازاڕدا ھەیە لە دەرەوە ھاوردە دەکرێت و شووتی خۆماڵی ھێشتا بەرھەم نەھاتووە".
وتیشی "لەکاتی ھاوردە کردنی ئەو بارە شووتییانەشدا نموونەیان دەبرێت بۆ پشکنین تاوەکو بزانرێت تاچەند شیاوی خواردنن، ئەگەر گونجاو نەبێت و لە پشکنین دەرنەچێت دەگێڕدرێنەوە یان تەلەف( لەناوبردن) دەکرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد "شووتی ئەمساڵ بەتایبەت شووتی ئێرانی باش نییە و شیاوی خواردن نین، بۆیە زۆربهیان له پشكنین دهرناصێت و دهیگێڕنەوە".
پ ح ع.