عیراقی

كۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌ شێوه‌ى ئه‌زموونی ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌ شێوه‌ى ئه‌زموونی ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ده‌درێت

مه‌ودا میدیا-

پلاندانانی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "سه‌رژمێری ئه‌زموونی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ 26ی ئه‌م مانگه‌  ئه‌نجام ده‌درێت و ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیا بیانییه‌كانى تایبه‌تمه‌ند به‌و  بواره‌ به‌شدار ده‌بن له‌ پرۆسه‌كه‌".

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كانی بواری سه‌رژمێریی گشتیی ئاماده‌كارییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رژمێرییان ته‌واو كردووه‌ و له‌ 26ی ئه‌م مانگه‌ سه‌رژمێریی ئه‌زموونی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق و هه‌رێمی كوردستان دەکەن".

راشیگه‌یاندووه‌ "ده‌سته‌ی ئامار و زانیاریی جوگرافی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا پەیوەندیدارەکان كار بۆ دامەزراندنی ناوەندی داتا و سەنتەری پەیوەندییەکان، دابینكردنی ئامێری تابلێت بەپێی تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکان ده‌كات، تاكو پێش مانگی تەممووز سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بكرێن".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، بڕیاره‌ له‌ 20ی تشرینی دووه‌می 2024، له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان بکرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان