ئابووری

سبه‌ینێ مووچه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ مووچه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

نوێنه‌رێكى مامۆستایانى وانه‌بێژ رایده‌گه‌یه‌نێت "سبه‌ینێ مووچه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ بۆ مانگى دوو له‌ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى دابه‌شده‌كرێت"، ده‌شڵێت "هێشتا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاخۆ هه‌ولێر و دهۆكیش به‌ هه‌مانشێوه‌ سبه‌ینێ دابه‌شده‌كرێت یاخود ده‌كه‌وێته‌ رۆژانى دواتر".

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئایاری 2024، عه‌لى ره‌ئوف، نوێنه‌رى مامۆستایانى وانه‌بێژ بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 22ى ئایار، مووچه‌ى مانگى دووى مامۆستایانى وانه‌بێژى هه‌ر 15 په‌روه‌رده‌كه‌ى سنوورى پارێزگاى سلێمانى دابه‌شده‌كرێت".

وتیشى "وا له‌ هه‌وڵیشدان و له‌ سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئاخۆ سبه‌ینێ له‌ پارێزگاكانى هه‌ولێر و دهۆكیش دابه‌شده‌كرێت یاخود دوا ده‌كه‌وێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌مشه‌و ده‌توانن یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژى سنوورى ئه‌و دوو پارێزگایه‌ سبه‌ینێ ده‌بێت یاخود ده‌كه‌وێته‌ رۆژانى دواتر".

پ ح ع‌
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان