ئابووری

خشتەی بودجە پێش ئه‌م واده‌یه‌ پەسەند دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی بودجە پێش ئه‌م واده‌یه‌ پەسەند دەكرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ پێى وته‌ى ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق، پێش كۆتاییهاتنی وەرزی یاسادانان، لیژنەی دارایی كارەكانی بۆ پێداچوونەوە بە خشتەی بودجە دەستپێدەكات".

د.نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "خشتەی بودجەی ساڵی 2024، بۆ پەسەندكردنی گەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران، و لە ئەمڕۆوە بۆ پێداچوونەوە بە خشتەكانی داهات و خەرجییەكانی خشتەی بوودجە، لیژنەی دارایی كارەكانی دەستپێدەكات".

وتیشى "پێش كۆتاییهاتنی ئەم وەرزەی یاسادانان كاره‌كان، بۆ ئاماده‌كاركردنى پەسەندكردنی لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئه‌نجام ده‌ده‌ین".

راشیگه‌یاند "بۆ ئەمساڵ نزیكەی 210 تریلیۆن دینار قەبارەی بودجەیه‌ و 12 تریلیۆن دینار لە بودجەی ساڵی رابردوو گەورەترە".

ئه‌وه‌شى وت "داهاتی نەوتی و نانەوتی بە 144 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە و بڕی كورتهێنانیش 66 ترلیۆن دینارە كە دەكاتە نزیكەی 31٪ی بودجە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان