ئابووری

به‌ په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ كێشه‌ی مووچه‌ له‌ هه‌رێم به‌ ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ كێشه‌ی مووچه‌ له‌ هه‌رێم به‌ ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانى عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "پشتبه‌ست به‌ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵیی و جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی به‌ بانكیكردنی مووچه‌، دوای په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ كێشه‌ی مووچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ته‌واوی چاره‌سه‌رببێت".

د.نه‌رمین معروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق  له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سازكرد تایبه‌ت به‌ گفتوگۆكردنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی گشتیی بۆ ساڵی 2024".

راشیگه‌یاندووه‌ "پشكی هه‌رێمی كوردستان، له‌م بودجه‌یه‌ زیاتر له‌ 20 تریلیۆن و 910 ملیار دیناره‌،  له‌و بڕه‌ش زیاتر له‌ 14 تریلیۆن و 840 ملیار دینار ته‌رخانكراوه‌ بۆ بواری خه‌رجی به‌گه‌ڕخستن كه‌ زیاتر له‌ 11 تریلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سوودمه‌ندانی تۆڕی چاودێری كۆمه‌لایه‌تیی ته‌رخانكراوه‌ كه‌ مانگانه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌ 965 ملیار دینار".

ئه‌وه‌شى نووسیوه‌ "پشتبه‌ست به‌ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵیی و جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی به‌ بانكیكردنی مووچه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ كێشه‌ی مووچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ته‌واوی چاره‌سه‌رببێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان