کوردستانی
بەشێك لە داهاتی ناوخۆی هەرێم رەوانەی بەغدا كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نزیكەی 85 ملیار دینار لەو داهاتە ناوخۆییەی كە حكومەتی هەرێم كۆیكردبووەوە لە مانگی شوباتدا خرایە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی عیراق.
وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێت"ئەمڕۆ بڕی زیاتر لە 85 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2024 بەشێوەی نەختینە خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی عیراق لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی".
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"ئەو پارەیە بریتییە لە 50%ی داهاتی باج و رەسمی گومرگی لە هەرێمی كوردستان بۆ مانگی شوبات بە پێی راپۆرتەكانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی وەزارەتەكەیان.
ئ.پ