عیراقی
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لهگهڵ وهزیری دارایی كۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەئامادەبوونی هەریەك لە وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان عیراق بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێكردنی خشتەكانی بودجەی ئەمساڵی عیراق.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ دووشەممە27ی ئایار، بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی، كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق و محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عیراق بەڕێوەدەچێت.
بەپێی راگەیەنراوەكە، مەبەست لە كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی خشتەكانی بودجەی ئەمساڵی عیراقە پێش ئەوەی رەوانەی پەرلەمان بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.
بڕیاربوو كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ، دوێنی یەكشەممە26ی ئایار، ئەنجامبدرێت، بەڵام بە چەند هۆكارێك بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
ئـ.پـ