ئابووری

ئه‌پیكۆر: هه‌رێم و به‌غدا هۆكارن له‌ هه‌نارده‌نه‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌پیكۆر: هه‌رێم و به‌غدا هۆكارن له‌ هه‌نارده‌نه‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم

مه‌ودا میدیا-

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە کوردستان (ئەپیکور) لە بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاند، گفتوگۆی سێقۆڵی حکومەتی عێراق وهەرێمی کوردستان و کۆمپانیا بیانیەكانی بواری نەوت پێویستە, بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك كە سودی هەردوولای تیادابێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌پیكۆر هاتووه‌ "چەند راپۆرتێکی میدیایی بەشێوەیەكی ناڕاست ئۆباڵی بەردەوامیی قەیرانی هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێی عیراق تورکیاوە دەخنە ئەستۆی کۆمپانیا بیانیەكانی بواری نەوت".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لە 7 و 9ى  کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە، هیچ گفتوگۆیەکی هاوبەش لە نێوان کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئەنجامنەدراوه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "جەختەدەكەین لەسەر ئامادەییمان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت بەمەرجی ئەوەی  دڵنیاییمان پێ بدرێت كە شایستەی هەناردەکردنی نەوتی ڕابردوو و داهاتوومان پێ بدرێت و شایستەکانیشیان راستەوخۆش خەرج بکرێن, لەگەڵ پاراستنی مەرجە بازرگانیەكان".

لاى خۆیه‌وه‌ مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور رایگه‌یاند "کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور بڕوایان وایە گفتوگۆی سێقۆڵی نێوان عیراق و هەرێم و كۆمپانیاكان، باشترین رێگەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتی عیراق تورکیاوە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان